رێبوار سەعید دوایین تابلۆی ساڵی پێشکەشی "سێوان" کرد
هونەرمەندی دیاری کورد، ڕێبوار سەعید ڕایگەیاند دواین تابلۆی ئەم ساڵی پێشکەشی سێوان دەکات.
دکتۆر رێبوار سەعید له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی تابلۆکە نووسیویەتی: "دوا تابلۆی ساڵ بۆ قوربانیەکانی سته‌م بۆ سێوەخان. بەوهیوایەی گڕی ئاگرەکان بتوانن تاریکیەکانی زهنیەتمان رووناک بکەنەوە، نەک جەستەی ژن و منداڵەکان بکاتە دۆزەخی ژیان".
د. رێبوار سەعید یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کورد له ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایکبووە، ساڵی 1997 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە لەندەن تەواو کردووە، ساڵی1999 بڕوانامەی ماستەری لەدانیشتگای میدل سیکس وەرگرتووە.
لە ساڵی 1983 بۆ ساڵی 2010 بەشداری زیاتر لە 50 پێشانگای هاوبەشدا لە سلێمانی، هەولێر، تاران، پاریس، ئیسپانیا، لەندەن، کەنەدا، ئەمه‌ریکا، تۆکیۆ، پۆڵۆنیا کردووە.
سێوان قادر دایکی ئه‌و سێ منداڵه‌یه که شه‌وی 16ی ئه‌م مانگه ئاگر له ماڵه‌که‌یان له گه‌ڕه‌کی ئاسووده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ که‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه سوتان و له ئه‌نجامدا سێ منداڵه‌که‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا، خۆشی سه‌دا 90ی جه‌سته‌ی سوتا.بەرەبەیانی رۆژی دووشه‌ممه 24ی کانوونی یه‌که‌م بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە، سێوان قادر لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا.
لە لایکی دیکەوە قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ داوای له وتاربێژانی سنوره‌که کرد له وتاری هه‌ینیدا له‌سه‌ر دۆسیه‌که‌ی سێوان و منداڵه‌کان چه‌ند په‌یامێک ئاراسته‌ی هاوڵاتیان بکه‌ن، داواکاریشه که‌س لێدوان بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن نه‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا که ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وتاربێژه‌کانی سنووره‌که کراوه و وێنه‌یه‌کی ده‌ست وێستگه نیوز که‌وتووه، قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ داواکاره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌بایی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له‌نێوان یه‌کتردا له وتاری هه‌ینی چه‌ند خاڵێک بخوێنرێته‌وه
له نووسراوه‌که‌دا هاتووه "ئه‌م خاڵانه داواکاری ئیداره‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌وقاف و یه‌کێتی زانایانه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پیاده‌ی بکه‌ین و جێبه‌جێی بکه‌ین چونکه له روانگه‌ی شه‌رع و قانوون و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دروست و به‌سووده بۆ سنووره‌که‌مان بۆ تێکنه‌چوونی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته جێبه‌جێ بکه‌ین".