حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگەیاندووە ، به‌م زووانه ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ یاریگاکان ناده‌ین
ئاب 12, 2020 13:19 Asia/Tehran
حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە سەرنجدانی ئەوەی کە ھەتا ئێستا نه‌یتوانیوه کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکات، ناشتوانێ بەم نزیکانه رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ یاریگاکان بدات.
«ینزسفانی» وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند:سەرباری ئەم ھەل و مەرجەی ئێستا کاری له پێشینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یان ئه‌وه‌یه یارییه‌کانی تۆپی پێ به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ئه‌نجام نه‌درێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،لەئێستادا هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێگایه‌ک بدۆزنه‌وه‌و بزانن چۆن دەتوانن رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بده‌ین بۆ یاریگاکان.
ئەم کاربەدەستە باڵایەی ئا‌ڵمانیا پێشی داگرتووە کە، ده‌بێت کارێکی دروست بکه‌ین به‌ر له‌وه‌ی بریاره‌که بده‌ین چونکه ناکرێت ڤایرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کی چڕ بڵاو ببێته‌وه.