تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 15:26 Asia/Tehran
  • شوانی بە بنەچە عێراقی بانگھێشتی عێراق دەکرێتەوە

راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق بانگهێشتى هێرشبه‌رێکى یانه‌ى «لازیۆ»ى ئیتاڵیا ده‌کات بۆ پێکهاته‌که‌ى .

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانی عێراق لە ھەنگاوێکی فەرمیانەدا ھەوڵی ڕاکێشانی یاریزانێک لە وڵاتی ئیتاڵیای داوە. 

به‌ گوێرەی راگه‌یه‌ندراوێکى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق، «قه‌حتان جیسه‌یرى» راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانی عێراق لە ئێستادا به‌ شێوە ی فەرمی بانگهێشتى «شوان محه‌مه‌د»ى هێرشبه‌رى لاوانى یانه‌ى «لازیۆ»ى ئیتاڵىای کردووه‌ بۆ یارییه‌کانى داهاتووى لاوانى عێراق .

جێگای ئاماژەیە «شوان محەمەد»ی یاریزانی ئەو یانە ئیتاڵییە له‌ ساڵى ٢٠٠٣ له‌ ئیتاڵیا له‌دایک بووه‌و بەڵام  بە بنەچە خەڵکی عێراقەو باوکى عێراقیه‌و دایکیشى خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى ئیتاڵیه‌ .

سەرپەیڤ