ده‌سته‌کانى سلێمانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتیی عیراق ده‌که‌ن
له شارى که‌ربه‌لا، رۆژى پێنجشه‌ممه پاڵه‌وانێتیی تۆپى ده‌ستى تازه‌پێگه‌یشتوانى کوڕانى عێراق ده‌ستپێده‌کات .
دکتۆر ئاوات ئه‌حمه‌د فه‌قێ ، راهێنه‌رى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى له لێدوانێکى تایبه‌ت بۆ میدیای پی یوو کەی میدیا رایگه‌یاند ، تیپه‌که‌ى له ئاستێکى به‌رز خۆى ده‌بینێته‌وه که ته‌واوى یاریزانه‌کانى له‌دایکبووى سه‌رووى ساڵى ٢٠٠٤ و ته‌واوى یاریزانه‌کانیش له فێرگه‌ى یانه‌که‌یانه‌وه بوون .
راهێنه‌ره‌که‌ى سلێمانى وتیشى، له‌و پاڵه‌وانێتییه ١٢ تیپ به‌شدارى ده‌کات و رۆژى چوارشه‌ممه گه‌شتى شارى که‌ربه‌لا ده‌که‌ن و یارییه‌کانیش رۆژى پێنجشه‌ممه ده‌ستپێده‌کات .
ئه‌وه‌شى خسته روو ئه‌مه جارى یه‌که‌مه له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو پاڵه‌وانێتیی له‌سه‌ر ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رێوه‌بچێت و مه‌به‌ستیانه لێره‌وه پێکهاته‌یه‌کیش بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عیراق بۆ پاڵه‌وانێتییه‌کانى ده‌ره‌وه دروست بکه‌ن .