ئۆلەمپیک ،،، توڕەبوونی زایونیەکان لە «بایکۆتی وەرزشی»
سەرچاوە عیبری زمانەکان ڕایانگەیاندووە: بایکۆتی وەرزشوانانی ڕژێمی زایونی لە یارییەکانی ئۆلەمپیک بووەتە ھۆی مارەنگازبوونی بەرپرسانی ئەم ڕژێمە.
ڕۆژنامەی عیبریی «یەدیعوت ئاحارانۆت» ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: بەرپرسانی ڕژێمی زایونی لە دیاردەی بایکۆتی وەرزشیی ئەم ڕژێمە لە لایەن وەرزشوانانمی عەرەبەوە لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک تەواو توڕەو مارەنگازن.
بە پێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە «فەتحی نورین» وەرزشوانی جەزایەری لە کێبەرکێکانی «جۆدۆ»دا ئامادە نەبوو لەگەڵ وەرزشوانێکی ئیسرائیلی کێبەرکێ بکات و «عەممار بن خەلیف»ی ڕاھێنەری «نورین»یش لەم بوارەدا وتوویەتی: لە پشک ھاویشتن دا بەختمان نەیھێناو ئیسرائیلییەک بوو بە خەنیممان و ناچار بووین واز بھێنین.
ڕۆژنامەی «یەدیعوت ئاحارانۆت» باسی وازھێنانی «موحەممەد عەبدولڕەسوڵ» جۆدۆکاری سودانیش لەکێبەرکێ لەگەڵ خەنیمە ئیسرائیلییەکەی کردو نووسی: کردەوەی ئەم جۆدۆکارە سودانییە لە ڕاستی دا شکست ھێنان لە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سودانە.
ھەر لە ھەمان کاتدا بنکەی ھەواڵدەریی «عەرەبی_٢١» ڕایگەیاندووە کە، وەرزشوانانی عەرەب بە دووپات کردنەوەی ئاوا ھەنگاوگەلێک ڕژێمی زایونی سوک دەکەن.