ناوبژیوانێکى کوردی کەرکوکی لە یارییه‌کانى ئۆلۆمپیادى تۆکیۆ نێوبژیوانیی دەکات
بۆ یه‌که‌مجار له مێژووى وه‌رزشى شارى که‌رکوک، ناوبژیوانێکى ئه‌و شاره به‌شداره له به‌رێوه‌بردنى یارییه‌کانى زۆرانبازى له ئۆلۆمپیادى تۆکیۆى ٢٠٢٠ که له وڵاتى ژاپۆن به‌رێوه‌ده‌چێت .
حه‌ربى خالد، به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیى عیراق له که‌رکوک له لێدوانێکى تایبه‌ت به میدیای pukmediaى راگه‌یاند، ھادی حەسەن ، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی زۆرانبازی شاری کەرکوک بەشداری دەکات لە بەڕێوەبردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ ، بە بەرێوەبردنی رکابەرییەکانی زۆرانبازی ( سەربەست و رۆمانی ) و چه‌ند یارییه‌کى گرنگ سه‌رپه‌رشتى ده‌کات .
به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیى عیراق له که‌رکوک وتیشى ، ئه‌وه شانازییه‌کى گه‌وره‌و مێژوویه بۆ وه‌رزشى شاره‌که‌مان و کوردستان و عیراق که ناوبژیوانێکى کورد له گه‌وره‌ترین رووداوى وه‌رزشى سه‌ر گۆى زه‌وى به‌شداره‌و پێشتریش چه‌ندین پاڵه‌وانێتى گه‌وره به‌شدارى کردووه .