ئێران لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی زۆرخانەیی دا پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد
ئاب 15, 2021 11:13 Asia/Tehran
تیپی ئێران توانی پلەی یەکەم لە کێبەرکێی ئۆنلاینی وەرزشە زۆرخانەییەکان مسۆگەر بکات.
کێبەرکێی یەک ڕۆژەی وەرزشە زۆرخانەییەکان بە بەشداریی تیپەکانی ئێران، ئەفغانستان، پاکستان ، عێراق و ئۆگادا بە شێوەی ئۆنلاین ڕۆژی شەممە بەرپا کرا کە لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیە تیپی ئێران بە ٢١٢ خاڵ بوو بە یەکەم.
تیپەکانی ئەفغانستان بە ١٧٩ خاڵ و ئۆگانداش بە ٨٥ خاڵ پلەی دووھەم و سێھەمیان دەست خست.
کێبەرکێی پاڵەوانیی ئاسیا خەزەڵوەری ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی بە بەشداریی ٢٥ وڵات و بە میوانداریی ھیند بەرپا دەکرێت.