درەوشانەوەی خانمێکی ئێرانی ، داوەری کردنی فیناڵی جامی جیهانیی 2021 ی فوتساڵ لە لیتوانی
تشرینی یهکهم 02, 2021 15:03 Asia/Tehran
بە پێی راگەیاندنی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێی ( فیفا) ، گلارە نازمی نێوبژیکاری نێودەوڵەتیی ئێران ، لە فیناڵی جامی جیهانیی 2021 ی فوتساڵ لە لیتوانی داوەری دەکات .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ،بە راگەیاندنی فیفا ، گلارە نازمی داوەی نێودەوڵەتیی ئێران لە تیمی داوەریی ئەم یاریە کە لە نێوان ئارژانتین و پورتوگاڵ بەڕێوە دەچێت ، وەک داوەری چوارم داوەریی دەکات .
پێشبڕکێکانی جامی جیهانیی 2021 ی فوتساڵ لە 12 ی ئەیلولەوە بە میوانداریی لیتوانی دەسپێبوو وسێی ئوکتوبەر کۆتایی دێت .