یاریزانانی تنیسی عێراق خۆیانیان لە کێبەرکێ لەگەڵ تیپەکەی ڕژێمی زایونی بوارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410382-یاریزانانی_تنیسی_عێراق_خۆیانیان_لە_کێبەرکێ_لەگەڵ_تیپەکەی_ڕژێمی_زایونی_بوارد
دوو وەرزشوانی تێنیسی عێراق خۆیانیان لە ئەنجام دانی کێبەرکێ لەگەڵ تیپەکەی ڕژێمی زایونی لە ڕۆمانی بوارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2022 10:11 Asia/Tehran
  • یاریزانانی تنیسی عێراق خۆیانیان لە کێبەرکێ لەگەڵ تیپەکەی ڕژێمی زایونی بوارد

دوو وەرزشوانی تێنیسی عێراق خۆیانیان لە ئەنجام دانی کێبەرکێ لەگەڵ تیپەکەی ڕژێمی زایونی لە ڕۆمانی بوارد.

«نەسر مەھدی»و«موحەممەد مەھدی»دوو وەرزشو.انی عێراقیی بواری تنیس ئەمڕۆ ھەینی خۆیانیان بوارد  لە ئەنجام دانی کێبەرکێ لەگەڵ تیپەکەی ڕژێمی زایونی لە یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تنیس لە ڕۆمانی.

ئەمە یەکەم جار نییە کە وەرزشوانان خۆیان لە قەرەی کێبەرکێ لەگەڵ زاسیونییەکان نادەن. سەرەتای ئەم مانگەش ھەر «بەدر ئەلھیجری» مامۆستای گەورەی کوێتی لە کێبەرکێکانی شەترەنجی نێونەتەوەیی ئیسپانیا بۆ داکۆکی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین ئامادە نەبوو لە بەرامبەر خەنیمە ئیسرائیلییەکەی کێبەرکێ بکات.

لە ئێستادا وەرزشوانانی ئێرانیش لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکاندا بۆ داکۆکی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین و ئیدانەکردنی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان و ڕاگەیاندنی بە فەرمی نەناسینی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە خۆیان لە قەرەی کێبەرکێ لەگەڵ وەرزشوانانی زایونی نادەن.