کاپیتانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە تەنیشتی ئەستێرەکانی جیهان
تشرینی یهکهم 16, 2022 15:56 Asia/Tehran
بیناکانی شەقامە سەرەکییەکانی شاری دەوحەی قەتەر لە ئێستادا کە مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکی مۆندیاڵی جیھانیی تۆپی پێ، بە کەسایەتییە دیارەکانی ئەم وەرزشە ، لەوانە کاپتنی ئێران، ڕازێنراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، وێنەی «عەلیڕەزا جەهانبەخش»، یەکێک لە کاپتنەکان و ئەستێرەکانی تیپی نیشتیمانیی ئێران، لەسەر باڵەخانەیەک لە شەقامەکانی دەوحە لە تەنیشت «ئاندرێ ئۆنانا» گۆڵپارێزی کامێرونی ئینتەرمیلان و «نەیمار» ئەستێرەی بەڕازیلیی یانەی پاریس سان ژێرمان دانراوە.
مۆندیالی ٢٠٢٢ی مۆندیالی بیست و دووھەمین مۆندیاڵە کە لە بیست و یەکەمەوە ھەتا ھەژدەھەمی دیسامبەری ٢٠٢٢ لەلایەن قەتەرەوە میوانداری دەکرێت و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانیش لەگەڵ ئینگلتەرا و ئەمریکا و وێڵز پێکەوە لە گروپی B دان.