دیدارو ڕاوێژی سەرۆک فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئێران و قەتەر
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی دیدارو راوێژی کرد.
کۆبوونەوەی هاوبەشی «مەهدی تاج» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و «شێخ حەمەد بن خەلیفە» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر ئەمڕۆ (دووشەممە) لە مالیزیا بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، بەردەوامیی هاوکاریی نێوان هەردوو فیدراسیۆنەکە بە پێی بڕگەکانی ئەو لێک گەییننامەیەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە نێوان ھەردووک لادا واژۆ کراوە سەبارەت بە دامەزراندنی کەمپی جۆربەجۆرو هەروەها بەردەوامیی بەھرەوەرگرتن لە بارستاییە هاوبەشەکانی نێوانیان، لەو بابەتانە بووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی کراوە.
لەم دیدارەدا «شێخ حەمەد» هەروەها سەبارەت بە دوایین ڕەوشی قەتەر لە سەروبەندی مۆندیالی ٢٠٢٢ ھێندێک ڕوون کردنەوەی ئاراستەکردو جەختی لە هاوکاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران کرد لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی ٢٠٢٢ دا.