کانونی دوھەم 20, 2023 13:13 Asia/Tehran
  • تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی جیهان؛ یەکەمی دنیا بەرامبەر کرواتیا بە چۆک دا ھات

ئێوارەی پێنجشەممە قۆناغی دووھەمی یارییەکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی جیهانی، سڕکرانی هەڵبژاردەی دانیمارک وەک یەکەمی جیهان، لە بەرامبەر هەڵبژاردەی کرواتیای لێ کەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە ڕۆژی نۆیەمی پاڵەوانەتیی جیهانیی تۆپی دەستی پیاوان، یاری نێوان دانیمارک و کرواتیا بە ئەنجامی ٣٢-٣٢ کۆتایی هات.

لە یارییەکانی دیکەشدا هەڵبژاردەی ئاسیایی بەحرەین بە ئەنجامی 32-27 توانی بەرامبەر ئەمریکا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵام هەڵبژاردەی قەتەر بە ئەنجامی 30-32 بەرامبەر هۆڵەندا دۆڕا.

ئەڵمانیا بە ئەنجامی 39-19 بەرامبەر ئەرژەنتین و میسریش بەرامبەر بەلژیکا بە ئەنجامی 33-28 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

سربیا بە ئەنجامی 28-31 بەرامبەر نەرویژ دۆڕا.

لە جامی «سەرۆکایەتی»ش دا، مەقدۆنیای باکوور بە دەرەەنجامەکانی 40-25  و ھەروەھا 30-25 بەرامبەر جەزائیر و تونس سەرکەوتنی تۆمار کرد.

یارییەکانی ٢٤ تیپی ھەڵکشاو بۆ قۆناغی دووەمی ئەم پێشبڕکێیانە و ٨ تیپ لە جامی سەرۆکایەتی لە ٢٨ی بەفرانبار ڕێککەوت لەگەڵ (١٨ی ژانویە) دەستیپێکرد، تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یەکەم قۆناغ دا بەرامبەر بە سلۆڤۆنیا یارییەکەی داناو لە دووھەمین یاریی خۆی دا ئەمڕۆ ھەینی کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە تۆکیۆ ڕووبەڕووی فەرەنسای پاڵەوانی ئۆڵەمپیک دەبێتەوە.