شوبات 01, 2023 13:28 Asia/Tehran
  • یاریگاکەی عێراق بە وێنەی شەهیدی ئۆپەراسیۆنی قودس رازێنرایەوە

لایەنگرانی تیپی تۆپی پێی «ئەلزورا»ی عێراقی بۆ هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین یاریگای نێودەوڵەتیی «شەعب»ی بەغدایان بە وێنەی «خەیری عەلقەم» شەهیدە گەنجەکەی فەلەستین رازاندەوە.

شەھید «خەیری عەلقەم» لاوی تەمەن ٢١ ساڵی فەلەستینی، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قەڵاچۆی تازەی هێزە داگیرکەرەکان لە کەمپی جەنین، لە ئۆپەراسیۆنێکی خۆبەختکارانەدا لە گەڕەکی نەفیە لە قودسی داگیرکراو بە زەبری گولە ھەشت زایونیزمی کوشت و لانیکەم دە کەسی دیکەشی بریندار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، لایەنگرانی هەڵبژاردەی «ئەلزورا»ی عێراق لە یارییەکەدا بەرامبەر بە هێزی ئاسمانی لە یاریگای ٤٥ ھەزار کەسیی «ئەلشەعب» لە بەغدای پێتەختی عێراق وێنەی گەورەی «خەیری عەلقەم» لە سەر دەست بەرزکردەوەوبۆ  پشتگیری لە ئارمانجەکانی فەلەستین دروشمیان ھەڵدا.

ھەڵمەتی خۆبەختکارانەی شەوی شەممەی «خەیری عەلقەم» لاوی خەباتکاری فەلەستینی لە شاری قودسی داگیرکراو لە کاتێکدا ئەنجامدرا، کە کەناری ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن ڕۆژی پێنج شەممە ھێرشی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری جەنینی بە خۆیەوە بینی کە لە ئەنجام دا ١١ شارومەندی فەلەستینی شەهیدو لانیکەم ٢٠ کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ