شوبات 03, 2023 23:49 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان لە زاگرێب؛ ئێران بوو بە جێگری پاڵەوان

تیمی زۆرانی ئازادی هەڵبژێردراوی ئێران ناسناوی پلەی دووەمی کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی کرواتیای بەدەست هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پۆلێنبەندیی تیمەکاندا، تیمی ٦ کەسەی ئێران بە کۆکردنەوەی ١٤٠ خاڵ لە پلەی دووەمدا وەستاوەو تیمی ئەمریکی کە بە تیمێکی تەواو بەشداریی کردووە، بە کۆکردنەوەی ١٧٤ خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. هەروەها ئازەربایجان بە کۆکردنەوەی ١٣٥ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.

کێبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانی ئازادی یەکێتیی جیهانیی جامی ئازادی زاگرێب ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە شاری زاگرێبی پایتەختی کرواتیا بەڕێوەبرا کە نوێنەرانی ئێران ٤ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای زیو و ناسناوی جێگری پاڵەوانیان بەدەست هێنا.

لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیەدا، «ڕەزا عەتاری» بە کێشی ٦١ کیلۆ، «عەلی سوادکۆهی» بە کێشی ٧٩ کیلۆ، «حەسەن یەزدانی» بە کێشی ٨٦ کیلۆ و «ئەمیر حسێن زارع» بە کێشی ١٢٥ کیلۆ میدالیای زێڕ و «یونس ئیمامی» بە کێشی ٧٤ کیلۆ و «ئەمیر عەلی ئازەرپیرا» لە کێشی ٩٧ کیلۆگرامدا میدالیای زیویان بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ