سەهوڵ بڕی ئێرانی لەسەر سەکۆی یەکەمی جیهان وەستا
کانونی دوھەم 12, 2025 10:04 Asia/Tehran
محەممەد ڕەزا سەفدەریان ، وەرزشکاری وڵاتەکەمان لە پێشبڕکیی سەهوڵ بڕینی پاڵەوانەتی جیهان لە سەر سەکۆی یەکەمی مادەی خێرایی وەستا ، موحسێن بەهەشتی وشەبنەم ئەسەدیش لە پلەی سێهەمی ئاسیا دان .
سەهوڵ بڕانی ئێران لە پیشبڕکیکانی سەهوڵ بڕین جامی جیهانی وپاڵەوانەتی ئاسیا کە لە شاری " چئونگسونگی کۆریای باشووردایە، توانیان پلەی پاڵەوانەتی وپلە بەبایخەکانی جیهانی وئاسیایی دەس بخەن .
یەکشەممە پێشبڕکیکان لە نێوی کۆتایی مانگی لید واتە سەرگورویس بەردەوام دەبێت کە محەممەد ڕەزا سەفدەریان وشەبنەم ئەسەدی لەم قۆناخە دا ململانێ دەکەن . ئەم پێشبڕکییانە لە بەرواری ٢٢ هەتا ٢٤ی بەفرانبار بەردەوام دەبێت وتیمی نیشتمانی سەهوڵ بڕینی ئێران بە سێ وەرزشکاری لقی سەهوڵ بڕین " شەبنەم ئەسەدی، موحسێن بەهەشتی، محەممەد ڕەزا سەفدەریان " بەشداری ئەم کێبەرکییانەیان کردووە.