ڕژێمی زایۆنی ڕێگری لە چوونی نوێنەری ئەورووپا بۆ نێو فەلەستینی داگیرکراوی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i415428-ڕژێمی_زایۆنی_ڕێگری_لە_چوونی_نوێنەری_ئەورووپا_بۆ_نێو_فەلەستینی_داگیرکراوی_کرد
دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنی ڕێگرییان لە نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا و شاندەکەی یاوەری کرد بۆ چوونە نێو فەلەستینی داگیرکراو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2023 15:22 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی ڕێگری لە چوونی نوێنەری ئەورووپا بۆ نێو فەلەستینی داگیرکراوی کرد

دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنی ڕێگرییان لە نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا و شاندەکەی یاوەری کرد بۆ چوونە نێو فەلەستینی داگیرکراو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر ڕۆژی چوارشەممە، «ئانا میراندا»، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند؛ ئەو پلانی دانابوو لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ فەلەستین لە پەرلەمانی ئەوروپا بچێتە ناو خاکە داگیرکراوەکانەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنی ڕێگەیان پێگرت.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی ئەورووپا سەرەڕای ئەم کارەی ڕژێمی زایۆنی جەختی لەوە کردووەتەوەکە؛ ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین و لە دەسەڵاتدارانی زایۆنی ناترسین.