مانگرتنی سەرتاسەری لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دوای شەهیدبوونی لاوێکی فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i416514-مانگرتنی_سەرتاسەری_لە_سەرزەوییە_داگیرکراوەکان_دوای_شەهیدبوونی_لاوێکی_فەلەستینی
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی مانگرتنی سەرتاسەری لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دەکەن دوای شەهید بوونی لاوێکی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی زایۆنی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2023 13:22 Asia/Tehran
  • مانگرتنی سەرتاسەری لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دوای شەهیدبوونی لاوێکی فەلەستینی

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی مانگرتنی سەرتاسەری لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دەکەن دوای شەهید بوونی لاوێکی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی زایۆنی.

«محەممەد ئەلعەسیبی» فەلەستینیی تەمەن ٢٦ ساڵان، دانیشتووی گوندی «حورە» لە «ئەلنەقیب»ی داگیرکراو، ئێوارەی دوێنێ لە کاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ژنێکی فەلەستینی لە بەرامبەر هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل، بە تەقەی سەربازانی زایۆنیستی لە نزیک «بابولسیلسیلە» گیانی لەدەست دا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی فەلەستین، دوابەدوای شەهید بوونی «محەممەد خالید ئەلعەسیبی» لێژنەی باڵای بەدواداچوون بۆ کاروباری فەلەستینییەکانی نیشتەجێی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بە بەرپاکردنی کۆبوونەوەیەک جەختی لەوە کردەوە کە، شەهید بوونی ئەم لاوە بێ تاوانە فەلەستینییە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل، کە جارێکی دیکە ڕەگەزپەرستیی پۆلیسی زایۆنی بەرامبەر بە فەلەستینییەکان نیشان دەدات.

هەر لەم پێوەندییەدا لە زۆرێک لە شارەکانی فەلەستین لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان، لەوانە «ڕەھەت»، «ئەلنەقب»و هتد، سبەی یەکشەممە، وەک ڕۆژی توڕەیی و مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەندراوە.

ساڵانێکی زۆرە زایۆنییەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان شەهید ، بریندارو  یان دەستگیر دەکەن.