١٠ وڵاتی ئەوروپی داوای ڕاگیرانی دەستگرتن بە سەر زەوی و زاری فەلەستینییەکانیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i418240-١٠_وڵاتی_ئەوروپی_داوای_ڕاگیرانی_دەستگرتن_بە_سەر_زەوی_و_زاری_فەلەستینییەکانیان_کرد
وڵاتانی بەلژیکا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، سویید، بەریتانیا، دانیمارک، فینلاند، ئەڵمانیا، ئێرلەندا و نوسینگەی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە، خوازیاری ڕاگرتنی ڕووخاندنی خانوو بەرەو دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زاری فەلەستینییەکان بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2023 09:02 Asia/Tehran
  • ١٠ وڵاتی ئەوروپی داوای ڕاگیرانی دەستگرتن بە سەر زەوی و زاری فەلەستینییەکانیان کرد

وڵاتانی بەلژیکا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، سویید، بەریتانیا، دانیمارک، فینلاند، ئەڵمانیا، ئێرلەندا و نوسینگەی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە، خوازیاری ڕاگرتنی ڕووخاندنی خانوو بەرەو دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زاری فەلەستینییەکان بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زارو خاپوورکرانی ماڵی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاواو قودسی داگیرکراو و هاوکاری کردن بۆ گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بە دەستی فەلەستینییەکان لەو ناوچانەدا بوون.

هەر لەم بەیاننامەیەدا، داوا لە ڕژێمی زایۆنیستی کراوە کە ئەو دامەزراوەوناوەندانەی کە وێرانیان کردوون و تێچووی بە یەک ملیۆن و ٢٩ هەزار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، بنیات بنێتەوەو یان قەرەبووی فەلەستینییەکان بکاتەوە.

ڕژێمی زایونی لە سەرەتای ئەمساڵی (٢٠٢٣)وە ھەتا ئێستا ٣٧٦ ماڵ و موڵکی فەلەستینیەکانی لە کەناری ڕۆژئاواو قودسی پیرۆز داگیرکراو وێران کردووە.