هێرشکردنە سەر تلاویڤ ئەوپەری هێزمەندی خۆڕاگری بەدیار دەخا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427749-هێرشکردنە_سەر_تلاویڤ_ئەوپەری_هێزمەندی_خۆڕاگری_بەدیار_دەخا
ئەندامێکی سەرکردایەتی حەماس ڕایگەیاند کە هێرشی خۆڕاگری بۆسەر تلاویڤ شاهیدێکە لەسەر شکستی داگیرکەران لە بواری وەدی نەهاتنی ئامانجەکانیان لە شەڕەکەی غەزەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2024 06:58 Asia/Tehran

ئەندامێکی سەرکردایەتی حەماس ڕایگەیاند کە هێرشی خۆڕاگری بۆسەر تلاویڤ شاهیدێکە لەسەر شکستی داگیرکەران لە بواری وەدی نەهاتنی ئامانجەکانیان لە شەڕەکەی غەزەدا.

سامی ئەبوو زوهری ڕایگەیاند هیچ بژارەیەک لەبەرامبەری ئەمریکادا نیە جگە لە زەختو گوشار خستنە سەر داگیرکەران بۆ ڕاگرتنی ئەو شەرە بوونی نیە.

ئەبوو زوهری وتی هێرشکردنە سەر تلاویڤ پەیامێکە بۆ ئەو داگیرکەرانە سەبارەت بەوەی کە خۆڕاگری هێزمەندو یەکڕێزەو دەسکەوتەکانی خۆڕاگری دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هەڵوێستی شاندی وتووویژکار و ڕێگە لە داسەپاندنی مەرجە بەسەرمان دا دەگرێ.

ناوبراو وتی: ئێمە پێداگرین لەسەر مەرجەکەمان کە داگیرکەران دەبێ بەتەواوی لە کەرتی غەزە پاشەکشە بکەن و ئەو شەڕەش ڕابگرن.

ئەبوو زوهری هاوکات وتیشی کە هێچ هەواڵێکی نوێ سەبارەت بە ئاگربڕ نیە.