کاربەدەستێکی حەماس: پێشنیارێکی تازەمان نییە سەبارەت بە ئاگربڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428017-کاربەدەستێکی_حەماس_پێشنیارێکی_تازەمان_نییە_سەبارەت_بە_ئاگربڕ
غازی حەمد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قسەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی سەبارەت بە ئاراستەکرانی پێشنیاری تازەی ئاگربڕ وتی کە هیچ پێشنیارێکی تازەمان پێ نەدراوە کە وەڵامی ئەرێنی یا نەرێنییان بدەینەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2024 07:36 Asia/Tehran

غازی حەمد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قسەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی سەبارەت بە ئاراستەکرانی پێشنیاری تازەی ئاگربڕ وتی کە هیچ پێشنیارێکی تازەمان پێ نەدراوە کە وەڵامی ئەرێنی یا نەرێنییان بدەینەوە.

حەمد وتیشی: ئیستاکە تۆپ لە زەوینی ڕژێمی ئیسراییلدایە و نە لە زەوینی حەماس و ئێمە پێشنیاری تازەمان نییە بۆ ئەوەی وەڵامی ئەرێ یان نای بدینەوە. ناوبراو وتی: بنیامین نەتانیاهوو هەست دەکات لە زەلکاوی غەززەدا چەقیوە و دەزانێ کە کۆتایی ئەم شەڕە دەبێتە هۆی ئەوەی یان خانەنشین بکرێ و یان لەبەند. ناوبراو وتیشی: ئیستاکە هەڵوێستی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە لەکاتێکدا کە داگیرکەران بیر لە ڕۆژانی پاش شەڕ دەکەنەوە و تووشی سەرلێشێوایی و هەست بە هەرەسهێناوییەکی نالەبار بوونە.

حەمەد وتی: لە نێو کابینەی ڕژێمی داگیرکەردا سەبارەت بەم ئاگربڕە کێشە و ناکۆکییەکی زۆر هەیە و ڕەوشەکەیان بۆ گەلێک دژوار بووە و گۆڕانکاریی لە ناوچەکە بە سوودی ئەمریکا وداگیرکەران نییە. ناوبراو وتیشی: هەڵوێستی ئەمریکا پاڵپشتی کردنی ڕژێمی ئیسراییلە و بەبێ پاڵپشتیی و داکۆکیی سیاسیی ئەمریکا، داگیرکاری بەردەوام نەدەبوو. ئەندامی حەماس راشیگەیاند: هەر بڕیارێک کە حەماس دەیدات بە پێی کۆدەنگی و هەواهەنگیی لە دەرەوە و ناوەوەی ئەم بزووتنەوەیە و تا ئێستا یەک بڕیاری یەکلایەنەیشمان نەداوە.