وەڵامی حەماس بە بانگەشەکانی زایۆنییەکان سەبارەت بە گۆڕدرانی پێشنیاری ئاگربڕ لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428244-وەڵامی_حەماس_بە_بانگەشەکانی_زایۆنییەکان_سەبارەت_بە_گۆڕدرانی_پێشنیاری_ئاگربڕ_لە_غەززە
یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حەماس وتی کە حەماس و گرووپە فەلەستینییەکان وەڵامی ئەرێنی و لێبڕشتانەیان داوەتەوە بە پێشنیاری ئاگربڕ و بەم شێوە ڕێگایان بۆ ڕێککەوتن و تەبایی کردۆتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2024 05:40 Asia/Tehran

یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حەماس وتی کە حەماس و گرووپە فەلەستینییەکان وەڵامی ئەرێنی و لێبڕشتانەیان داوەتەوە بە پێشنیاری ئاگربڕ و بەم شێوە ڕێگایان بۆ ڕێککەوتن و تەبایی کردۆتەوە.

عزەت ئەڕەشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس پێیداگرت وەڵامی بزووتنەوەی حەماس  و لایەنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بەم پێشنیارە بەرپرسانە، لێبڕاوانە  و ئەرێنی و بە پێی ویست و خواستی خەڵک و خۆڕاگرییەکەمانە و ڕێگایەکی بەربڵاو دەکاتەوە بۆ گەیشتنە تەبایی. ناوبراو پێیداگرت کە دنەدانەکانی میدیا زایۆنییەکان سەبارەت بە وەڵامەکەی حەماس ، بەڵگەیەکە سەلمێنەری ئەوەیە کە زایۆنییەکان هەوڵ دەدەن بۆ خۆدەربازکردن لەو ڕێککەوتنە پێشنیارییە.

جەهاد تاها وتەبێژی فەرمیی حەماسیش وتی کە ئەو چاکسازییانەی بزووتنەوەکە لە وەڵام بە پێشنیاری ئاگربڕ لە غەززە و گۆڕینەوەی دەستبەسەرکراوی زایۆنی بە دیلی فەلەستینی، سوور و پێداگرە لە سەر "پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕ، پاشەکشەی داگیرکەران، بنیاتنانەوەی غەززە و گۆڕینەوەی دەستبەسەرکراوی زایۆنی بە دیلی فەلەستینی. ناوبراو وتیشی: حەماس هیوادارە ئەم چاکسازییانە ببێتە هۆی چارەسەرکرانی دواهاتەکانی دەسدرێژی و لە خزمەتی پرسە نەتەوەییەکانی گەلی ئێمەدا بێ.