داخوازی هەنییە لە ناوبژیوانان سەبارەت بە ڕاگیردرانی کوشتارەکانی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429354-داخوازی_هەنییە_لە_ناوبژیوانان_سەبارەت_بە_ڕاگیردرانی_کوشتارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە پێوەندی کردنیدا بە ناوبژیوانانی مسری و قەتەری و ژمارێک وڵاتی دیکەی ناوچەکە لەبارەی پەلامارەکەی ڕۆژی رابردووی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی ئەلمەواسی لە شاری خان یونس و هەروەها ئۆردوگای ئەشاتی بیر و ڕای گۆڕییەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 14, 2024 04:39 Asia/Tehran
  • داخوازی هەنییە لە ناوبژیوانان سەبارەت بە ڕاگیردرانی کوشتارەکانی ڕژێمی زایۆنی

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە پێوەندی کردنیدا بە ناوبژیوانانی مسری و قەتەری و ژمارێک وڵاتی دیکەی ناوچەکە لەبارەی پەلامارەکەی ڕۆژی رابردووی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی ئەلمەواسی لە شاری خان یونس و هەروەها ئۆردوگای ئەشاتی بیر و ڕای گۆڕییەوە.

ئیسماعیل هەنییە لەم پێوەندییە تەلەفوونییانەدا داوای لە مسر و قەتەر کرد هەنگاوی پێویست هەڵگرن لە پێوەندی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا و کردەوەکانی دیکە بۆ راگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی تێلاڤیڤ . ناوبراو لەو پێوەندییانەدا وتوویەتی لە کاتێکدا کە بزووتنەوەی حەماس کاردانەوە و هەڵوێستی ئەرێنی هەبووە لەگەڵ گەڵاڵەی پێشنیاریی ئەمدواییەی نابژیوانان بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە، بنیامین نەتانیاهوو ئێستایش هەر خەریکی تەگەرەنانەوەیە لە سەر ڕێگای گەیشتنە تەبایی و ڕێککەوتن.