گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵایان سەرەخۆشی کرد
بە دوای شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە پەلاماری تڕوڕیستی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر زاحیەی باشووری بەیروت گروپەکانی خوڕاگری فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەگەلی جیاجیا شەهادەتی سەیدی خوڕاگریان سەرە خوشی کرد .
گرووپەکانی خوڕاگری فەلەستین لە بەیاننامەیکدا ڕایانگەیاند ڕێبەرایەتی لێژنەگەلی خوڕاگری فەلەستین و تیپی ئەلناسر سەلاحدین بە خەم و پەژارەوە و بە شانازیەوە شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا سەرە خوشی دەکەن . بزوتنەوەی فەتحیش بە دەرکردنی بەیاننامەیک شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانیانی سەرە خوشی کرد .
بەرەی جەماوەری بۆ ئازادی فەلەستینیش ڕایگەیاند : ئێمە لە گەڵ ڕێبەری شەهید و هەموو خەباتکارانی ئازادەی خوڕاگری پەیمان دەبەستین کە وەڵامی ئەو دڕندەکاریەی زایونیەکان بە ڕادەی هەر ئەو جەنایەتە دەبێت .
گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسا ، بزوتنەوەی ئازادەکان ،بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و بزوتنەوەی موجاهدینی فەلەستینیش لە بەیاننامەگەلی جیاجیادا شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا شەهیدی ڕێگای قودسیان سەرەخوشی کرد و جەختیان کرد دوژمن وەڵامێکی سەخت وەردەگرێتەوە .