باسم نەعیم: پەشیمان نین لە ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431636-باسم_نەعیم_پەشیمان_نین_لە_ئۆپەراسیۆنەکەی_حەوتی_ئۆکتۆبەر
ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی: ئێمە لە ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر پەژیوان نین و هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا هەنگاوێکی گەورەیە لە پێناو ڕزگار کردنی فەلەستین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2024 08:46 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی: ئێمە لە ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر پەژیوان نین و هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا هەنگاوێکی گەورەیە لە پێناو ڕزگار کردنی فەلەستین.

باسم نەعیم وتی: ئامانجی نەتانیاهوو لە دەسدرێژی کردنە سەر لوبنان، هەڵاتن بەرەو پێشەوەیە و ئەو هەرگیز ناتوانێ داخوازەکانی خۆی بێنێتەدی. نەعیم ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئێمە ئامادەی وتووێژ و دانوستانین بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاگربڕ، هەڵبەت بە بێ پاشگەزبوونەوە لە شەرت و مەرجەکانی گەلی خۆڕاگریی فەلەستین. باسم نەعیم ڕایگەیاند: بەرەکانی پشتیوانی هەر لە هەمان یەکەم ڕۆژی باهۆزی ئەقساوە بە پێی باروودۆخ و حسێباتی تایبەتی خۆیان هاتنە مەیدانەوە.

دوژمن نەیتوانی دووبەرەکی بخاتە نێو بەرەکانی پاڵپشتیکەری غەززە و لێکیان داببڕێ. باسم نەعیم وتیشی: پلان و بەرنامەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە جیاکردنەوەی باکووری کەرتی غەززە لە باشووری ئەم کەرتە ناگاتە ئاکام و شکست دێنێ.