حەماس: چۆڵکردنی نەخۆشخانەکان بە مانای کوشتنی هەزاران نەخۆش و بریندارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431752-حەماس_چۆڵکردنی_نەخۆشخانەکان_بە_مانای_کوشتنی_هەزاران_نەخۆش_و_بریندارە
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە زۆرکردن لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکان بۆ چۆڵکردنی ئەم ناوەندە دەرمانییانە بە مانای ئیعدام کردن و بە ئەنقەست کوشتنی هەزاران نەخۆش و بریندارە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2024 05:09 Asia/Tehran
  •  حەماس: چۆڵکردنی نەخۆشخانەکان بە مانای کوشتنی هەزاران نەخۆش و بریندارە

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە زۆرکردن لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکان بۆ چۆڵکردنی ئەم ناوەندە دەرمانییانە بە مانای ئیعدام کردن و بە ئەنقەست کوشتنی هەزاران نەخۆش و بریندارە.

حەماس لەم بەیاننامەیەدا وتیشی: هەڕەشە و گوڕەشەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و داخوازی چۆڵکردنی نەخۆشخانەکانی کەماڵ عەدوان، ئەلعەودە و نەخۆشخانەی ئەندونیزیایی، بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشە و گوڕەشە لە نەخۆشخانەکان و چۆڵپێکردنی زۆرەملییان لە ژێر ئاگری بۆردومان و پەلاماری ڕاستەوخۆدانی ئەم ناوەندە دەرمانییانە، دەرکردنی بڕیاری سێدارەیە بۆ هەزاران نەخۆش  وبریندار.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: پەلاماری دڕندانە بۆ سەر فەرمانبەران لە باکووری غەززە ناتوانێ ویست و ورەی گەلی سەبوور و خۆراگریی قارەمانانەیان تێکشکێنێ. زایۆنییەکان نەخۆشخانەی "کەماڵ عەدان" لە باکووری غەززەیان گەمارۆ داوە. وەزارەتی تەندرووسییی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەدا رایگەیاندووە کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی داوایان لە ستافی پزشکی و کادر دەرمانی سێ نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان، ئەلعەودە و ئەندونیزیایی کردووە کە خێرا ئەم ناوەندە دەرمانییانە چۆڵ کەن.