حەماس: ئیسراییل تەرکیز کرانە سەر لوبنان بۆ کوشتار لە غەززە دەقۆزێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431881-حەماس_ئیسراییل_تەرکیز_کرانە_سەر_لوبنان_بۆ_کوشتار_لە_غەززە_دەقۆزێتەوە
یەکێک لە ڕێبەرانی باڵای حەماس بە شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە، وتی کە داگیرکەران چڕبوونەوەی سەرنجی هەموو جیهان لە سەر ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی لوبنانیان کردووە بە هەلێک بۆ خۆپان بۆ ئەوەی کوشت و کوشتاریان لەم کەرتە بە ئەرخەیانیی تەواوەوە ئەنجام بدەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2024 15:58 Asia/Tehran
  • حەماس: ئیسراییل تەرکیز کرانە سەر لوبنان بۆ کوشتار لە غەززە دەقۆزێتەوە

یەکێک لە ڕێبەرانی باڵای حەماس بە شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە، وتی کە داگیرکەران چڕبوونەوەی سەرنجی هەموو جیهان لە سەر ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی لوبنانیان کردووە بە هەلێک بۆ خۆپان بۆ ئەوەی کوشت و کوشتاریان لەم کەرتە بە ئەرخەیانیی تەواوەوە ئەنجام بدەن.

"سامی ئەبوو زەهری"  لە ڕێبەرانی باڵای حەماس ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل تەرکیز کردنی میدیاکان و هەموو کۆڕ و ناوەندە سیاسییەکان لە سەر باروودۆخی لوبنانی وەک هەلێک قۆستۆتەوە بۆ ئەنجامدانی کوشت و کوشتارە بێ وێنەکانی لە ناوچە جۆاروجۆرەکانی غەززە، بەڵام ئێمە سورو و پێداگرین لەسەر ئەوەی کە وەها جەنایەتگەلێک هیچ کاریگەری نابێ لە سەر تێکشکاندنی ویست و ەرەی بەرزی ئێمە یان گەلی ئێمە و یان ناچار کردنمان بە کۆڵدان و تەسلیم بوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە پلانی داگیرکەران سەبارەت بە کۆچپێکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە بە گەمارۆدانی ئەم ناوچەیە و بۆدرومانکردنی، وتی: ئەوەی لە باکووری کەرتی غەززە ڕوو دەدات گەلێک پڕمەترسییە و بۆ ئەو خەڵکەی هێشتا لەوێ ماونەتەوە وەک بڕیاری سێدارە وایە، ئێمە داوا لە هەموو خەڵک دەکەین ئەرک و بەرپرسارێتیی خۆیان بەرامبەر بەو شتەی لە کەرتی غەززە ڕوو دەدات بەجێبێنن.