ژوماری شەهیدانی غەزە لە 43 هەزار کەس تێپەڕی
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی کەرتی غەزە گەیشتە 43هەزارو بیست کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەرتەشی تڕۆڕ پێنج جەنایەتی دیکەی لە کەرتی غەزە ئەنجام داوە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە وتی، پەلاماری ئەرتەشی تڕۆڕ بۆ سەر کەرتی غەزە نەوەد و شەشە شەهید و بریندار بوونی دووسەد و حەفتاو حەوت کەسی لێکەوتووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی غەزە جەختی کرد، هێندێک لە شەهیدان هەروا لە ژێر دارو پەردوودا ماوەنەتەوە و داگیرکەران بەر دەگرن بە چوونی هێزەکانی فریاگوزاری بەو کەرتە.
سەرۆکی نەخوشخانەی کەماڵ عەدوانیش ڕایگەیاندووە کە نەخوشخانە بە تەواوی گەمارو دراوە و زۆربەی ستافی دەرمانی گیراون ئەرتەشی تڕۆڕ گروپێکی دیکە لە فەلەستینیەکانی لە گەڕەکی "شوجاعیە" لە ڕۆژهەڵاتی غەزە کردوەتە ئامانج کە بە هۆیەوە سێ فەلەستینی شەهید بوون و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون.