کاربەدەستێکی حەماس : ڕژێمی زایۆنی ڕێگایەکی جگە لە گەڕاندنەوەی گیراوانی خۆی نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434789-کاربەدەستێکی_حەماس_ڕژێمی_زایۆنی_ڕێگایەکی_جگە_لە_گەڕاندنەوەی_گیراوانی_خۆی_نیە
یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس جەختی کرد بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی خەریکی یاریی کردن بە چارەنووسی گیراوانی زایونیە و ئەو ڕژێمە ڕێگایەکی جگە لە ڕێککەوتن لە گەڵ حەماس بۆ گۆڕینەوەی یەخسیرانی فەلەستینی و گیراوەکانی خۆی نیە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2025 15:30 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی حەماس : ڕژێمی زایۆنی ڕێگایەکی جگە لە گەڕاندنەوەی گیراوانی خۆی نیە

یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس جەختی کرد بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی خەریکی یاریی کردن بە چارەنووسی گیراوانی زایونیە و ئەو ڕژێمە ڕێگایەکی جگە لە ڕێککەوتن لە گەڵ حەماس بۆ گۆڕینەوەی یەخسیرانی فەلەستینی و گیراوەکانی خۆی نیە

ئوسامە حەمدان وتی: ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی یاسای  تایبەتی خۆی هەیە کە جێبەجێ دەکرێت و بە پشتبەستن بەو  یاسایانە  ڕژێمی زایۆنی گیراوەکانی خۆی وەردەگرێتەوە و ئێمەش دیلەکانی خۆمان وەردەگرین. ئەم ئەندامە باڵایەی حەماس ڕایگەیاند کە ناتانیاهۆ هەوڵی کڕینی کات دەدات و یاری بە چارەنووسی زیندانیانی زایۆنیستی لە غەززە دەکات و دەشڵێت: "نایەوێت ئازادیان بکات، بەڵکو دەیەوێت بیانکوژێت، چونکە دەزانێت کە ئازادکردنی  زیندانیانی زایۆنیستی بە واتای ئازادکردنی  یەخسیرانی فەلەستینییە”.  ئەم بەرپرسەی بزووتنەوەی حەماس هەروەها بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ماوەی دوو حەوتووی داهاتوودا وتی: ئەمریکا هاوبەشی تاوانی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستییە و منیش باوەڕم وایە ئامانج لەم لێدوانانە بۆ ئەوەیە ئابڕۆی  دیموکراتەکانی ئەمریکا و  ئەوانەی وا دەستیان لەم تاوانەدا هەبووە  بپارێزرێ.