بانگەوازی حەماس بۆ هەستانەوەی شەپۆلی تووڕەیی جیهانی دژ بە زایۆنییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i438860-بانگەوازی_حەماس_بۆ_هەستانەوەی_شەپۆلی_تووڕەیی_جیهانی_دژ_بە_زایۆنییەکان
حەماس خوازیاری هەستانەوەی شەپۆل تووڕەیی گشتی هەموو جیهان بوو بۆ شەرمەزارکردنی ژینۆساید و ئەو سیاسەتی قات و قڕی و برسێتییەی بەسەر غەزە داسەپێندراوە. بزووتنەوەی خۆڕاگریی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە گەلانی موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان کردووە تا بەرامبەر بەم ژینۆسایدە بێوێنەیە ڕاپەڕن و تووڕەیی خۆیان دەرببڕن بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 16, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • بانگەوازی حەماس بۆ هەستانەوەی شەپۆلی تووڕەیی جیهانی دژ بە زایۆنییەکان

حەماس خوازیاری هەستانەوەی شەپۆل تووڕەیی گشتی هەموو جیهان بوو بۆ شەرمەزارکردنی ژینۆساید و ئەو سیاسەتی قات و قڕی و برسێتییەی بەسەر غەزە داسەپێندراوە. بزووتنەوەی خۆڕاگریی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە گەلانی موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان کردووە تا بەرامبەر بەم ژینۆسایدە بێوێنەیە ڕاپەڕن و تووڕەیی خۆیان دەرببڕن بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.

سەرباری هەوڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ دەستکاریکردنی هەواڵەکانی غەززە و کپ کردنەوەی دەنگ و کاڵکردنەوەی ڕەنگی ئەو جەنایەت و ژینۆسایدەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین دەیکات، شەپۆلێک ناڕەزایەتی جەماوەری بۆ پاڵپشتیکردنی فەلەستین لە وڵاتانی ڕۆژاوایی وەڕێکەوتووە. لە ئەڵمان و وڵاتانی دیکەی جیهان خەڵک بە دروشمدان بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە بە شێوەی ئاشتییانە هاتنە سەر شەقامەکان. لە ئەڵمان ئەم کۆبوونەوەیە لەبەر خۆوەردانی پۆلیس کێشرا بە توندوتیژی.