حەماس: کۆمەڵکوژی ئەمڕۆی ڕەفەح جینۆسایدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i439370-حەماس_کۆمەڵکوژی_ئەمڕۆی_ڕەفەح_جینۆسایدە
حەماس بە شەرمەزارکردنی تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی سوپای زایۆنی لە خەڵکی سیڤیل لە شاری ڕەفەح، ئەو کردەوەیەی بە جینۆساید وەسف کرد.
(last modified 2025-06-03T12:21:10+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2025 14:45 Asia/Tehran
  • حەماس: کۆمەڵکوژی ئەمڕۆی ڕەفەح جینۆسایدە

حەماس بە شەرمەزارکردنی تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی سوپای زایۆنی لە خەڵکی سیڤیل لە شاری ڕەفەح، ئەو کردەوەیەی بە جینۆساید وەسف کرد.

بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەقەکردن لە خەڵکی برسی لە کاتێکدا کە لەدووی قووتی ڕۆژانەیان دەگەڕێن، ماک و شوناسی فاشیستی ئەم دوژمنە دەردەخات. ئەم تاوانە لە چوارچێوەی ئەو شتەی ڕوویداوە کە پێی دەوترێت "میکانیزمی هاوبەشی ئیسراییلی- ئەمریکایی" بۆ دابەشکردنی یارمەتییەکان. میکانیزمێک کە گۆڕاوە بۆ تەڵەی مەرگ و زەلیلکردن، و ئامانجەکەی دابینکردنی پێداویستییەکان نییە، بەڵکو لەناوبردنی کەرامەتی گەلەکەمان و بە دۆزەخ کردنی ژیانی خەڵکی گەمارۆدراو و هەوڵێکە لە پێناو جێبەجێکردنی پلانی کۆچپێکردنی زۆرەملێدا. ئەم بزووتنەوەیە جەختیشی کرد: ئێمە داگیرکەران بە تەواوی بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر بەم تاوانە و تاوانەکانی پێشتریش.