ژمارەی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتە ٥٤ هەزار و ٩٢٧ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i439546-ژمارەی_شەهیدانی_کەرتی_غەززە_گەیشتە_٥٤_هەزار_و_٩٢٧_کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند لە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، ٤٧ کەس شەهید و ٣٨٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
(last modified 2025-06-09T12:15:09+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2025 10:43 Asia/Tehran
  • ژمارەی شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتە ٥٤ هەزار و ٩٢٧ کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند لە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، ٤٧ کەس شەهید و ٣٨٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: لە درێژەی پەلامار وجەنایەتی زایۆنییەکان، ژمارەی شەهیدانی  ئەو ناوچەیە گەیشتووەتە ٥٤ هەزار و ٩٢٧ کەس. بەگوێرەی سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان، بەهۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هاووڵاتیانی فەلەستینی لە کەمپی "ئەلنوسیرات" لە ناوەندی کەرتی غەززە، سێ کەس شەهید بوون و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە هەمان کاتدا سەرچاوەکانی هەواڵ باسی  تێکهەڵچوونێکی قورسیان کرد  لە ڕوژهەڵاتی شاری غەززە لە نێوان چەکدارانی خۆڕاگری و سەربازانی زایۆنیست.