بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی بەرگری دژی سەربازانی زایونی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440008-بەردەوامبوونی_ئۆپەراسیۆنەکانی_هێزەکانی_بەرگری_دژی_سەربازانی_زایونی_لە_غەززە
خۆڕاگری فەلەستین باسی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی و چەک و چۆڵەکانیانی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 10, 2025 14:32 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی بەرگری دژی سەربازانی زایونی لە غەززە

خۆڕاگری فەلەستین باسی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی و چەک و چۆڵەکانیانی کرد.

سەرایا قودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، راگەیاند کە یەکێک لە سەربازانی رژێمی زایۆنیستیان لە جەبەل سوورانی لە گەڕەکی ته‌فاح لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە پێکاوە. لە لایەکی ترەوە، کەتائیبی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی “حەماس”، رایگەیاند کە خەباتگێڕانی ئەم بزووتنەوەیە دوای گەڕانەوەیان لە هێڵەکانی پێکدادان، ڕایانگەیاند کە ماڵێک کە پێشتر بۆمبڕێژ کرابوو، لە کاتی تێپەڕبوونی کۆمەڵێک هێزی پیادەی سوپای زایۆنیستیدا تەقێنراوەتەوە، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ئەم سەربازانە لە گەڕەکی بیووک لە ناوچەی بەلەد لە ناوەڕاستی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەدا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە راگەیاندنەکانی رژێمی زایۆنیستی چەند خولەکێک پێش ئێستا هەواڵی رووداوێکی ئەمنیی نوێیان لە غەززە بۆ سەربازانی ئەم رژێمە راگەیاند.