بەردەوامیی بۆردومانەکانی غەززە و شەهیدبوونی ژمارێک فەلەستینی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440024-بەردەوامیی_بۆردومانەکانی_غەززە_و_شەهیدبوونی_ژمارێک_فەلەستینی_دیکە
سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە غەززە باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم شارەیان کردووە.
(last modified 2025-07-11T12:06:21+00:00 )
ته‌مووز 11, 2025 09:34 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی بۆردومانەکانی غەززە و شەهیدبوونی ژمارێک فەلەستینی دیکە

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە غەززە باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم شارەیان کردووە.

ئەم سەرچاوانە باسیان لە شەهیدبوونی ١٥ فەلەستینی کردووە کە ١٠ کەسیان لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتییەکاندا شەهید بوونە. هەروەها لەم پەلامارانەدا ٦٠ فەلەستینیش بریندار بوون. هەروەها سەرچاوە هەواڵییەکان باسی بۆردومانکرانی ماڵەکانی گەڕەکی سەبرە و زەیتون لە باشووری شاری غەززەیشیان کردووە، هەروەها خوێندنگەیەکیش لە باکووری غەززە بۆردومان کراوە کە ئاوارەی فەلەستینیی تێدا نیشتەجێ کرابوو، کە بەهۆی ئەو بۆردومانەوە حەوت کەس کوژراون. لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـوە ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٥٧ هەزار و ٧٦٢ کەس، ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٣٧ هەزار و ٦٥٦ کەس.