بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440667-بەردەوامکرانی_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنیستی_لە_غەززە
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە ١٣٨ شەهید و ٧٧١ کەسیش بریندار بوونە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 06, 2025 16:40 Asia/Tehran
  • بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە ١٣٨ شەهید و ٧٧١ کەسیش بریندار بوونە.

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە هێشتا هەزاران کەسی تر لە کەرتی غەززە بێسەروشوینن ولەژێر داروپەردوودان . پێنج کەسیش بەهۆی برسیەتی شەهید بوونە. 

 لەئەنجام دا پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە ٦١هەزارو ١٥٨ کەس شەهید بوونە .

لە پەلاماری بەدرۆنیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ترۆمۆبیلێک لە شاری بریتال لە دەوروبەری بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان شارومەندێکی لوبنانی تر شەهید بوو/ . 

هەرلەو حاڵەدا گوردانەکانی عیزەدین قسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بنکەی فەرماندەیی وکۆبوونەوەی سەربازانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڕەکی " ئەلفەتاح" ی غەززە ی داوەتە بەر پەلاماری بە هاوەن .