شەهیدبوونی 31 فەلەستینی دیکە لە کەرتی غەززە لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
ئهیلوول 29, 2025 20:49 Asia/Tehran
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕیانگەیاند کە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 31 فەلەستینی دیکە لە پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر ناوچە جۆراوجورەکانی کەرتی غەززە شەهید کران.
پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە و بە تایبەت غەززە هەروا درێژەی هەیە و سەرچاوە نەخوشخانەییەکانیش باسی شەهادەتی 31 فەلەستینی دیکەیان کرد لە پەلامارەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایونیستی . 24 کەس لەو شەهیدانە لە شاری غەززە شەهید کراون . لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی خێراو فریاگوزاری پزیشکی شاری غەززە وێڕای ئاماژە بە ئامادە بوونی بەربڵاوی هێزە زایونییەکان لە ناوچە جوراوجورەکانی ئەو شارە وتی ئەمبوڵانسەکان ڕووبەڕووی کێشەی زۆرن بۆ هات و چۆ لە شاری غەززە و زۆربەی نەخوشخانەکانی باکووری شاری غەزە داخراون .