خولی تازەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442949-خولی_تازەی_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_کەرتی_غەززە
ژێدەرە هەواڵییەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە باسی شەهید بوونی ٢٢ کەس لە خولی تازەی پەلامارە دەسدرێژکارانەکانی ڕژێمی زایۆی بۆ سەر کەرتی غەززەیان کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2025 14:53 Asia/Tehran
  • خولی تازەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە

ژێدەرە هەواڵییەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە باسی شەهید بوونی ٢٢ کەس لە خولی تازەی پەلامارە دەسدرێژکارانەکانی ڕژێمی زایۆی بۆ سەر کەرتی غەززەیان کردووە.

میدیا عەرەبییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنی هێرشی کردۆتە سەر دەیرولبەلەح، نوسەیرات و غەززە. لەم پەلامارانەدا ٢٢ فەلەستینی شەهید بوونە و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار. زۆربەی میدیا فەلەستینییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە ڕژێمی داگیرکەر ئێوارەی ئەمڕۆ بە پێکانی ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لە ڕۆژاوای شاری غەززە، پێنج کەسی شەهید کردووە.

میدیا زایۆنیەکانیش ڕایانگەیاندووە کە ئەم دەسدرێژییە تازانەی ڕژێمی زایۆنی بە هەواهەنگیی ئەمریکا ئەنجام دراوە.