پێشوازیی دانیشتوانی کەرتی غەززە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444743-پێشوازیی_دانیشتوانی_کەرتی_غەززە_لە_مانگی_پیرۆزی_ڕەمەزان
فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە سەرباری قەیرانی مرۆیی و بژێوی ژیان لە ناوچەکە، پێشوازییان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان کرد.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
شوبات 18, 2026 17:35 Asia/Tehran

فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە سەرباری قەیرانی مرۆیی و بژێوی ژیان لە ناوچەکە، پێشوازییان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان کرد.

سەرەڕای بەردەوامیی قەیرانی مرۆیی بەربڵاو لە کەرتی غەززە  و هەروەها كارشكێنییەكانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە، دانیشتوانی ئەو کەرتە غافڵ نەبوون لە پێشوازیکردن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان .

دانیشتوانی کەرتی غەززە بە ڕازاندنەوەی شەقامە وێرانبووەکان و خانووە ڕووخاوەكان و خێوەتەكان جارێکی دیکە نیشانیان دا کە سەرەڕای هەموو کێشەو گرفتەکان هێشتا پێشوازی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەکەن. ڕەمەزانی ئەمساڵ لە غەززە جیاوازترە لە ساڵانی پێشوو. کەمیی ئاو و کارەبا و خۆراک هەلومەرجی سەختی بۆ فەلەستینییەکان بەدیهێناوە.  هاوكات خەم و پەژارەی لەدەستدانی ئازیزان و بەردەوامیی پەلامارەكانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئاسایش و ئارامی خەلكی تێکداوە. بەهۆی ڕێگریکردنی ڕژێمی زایۆنیستی لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، نرخی کاڵاکان لەو کەرتەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و زۆربەی فەلەستینییەکان ناتوانن پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان بکڕن.