فەلەستین
-
بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
ئادار 11, 2024 09:00سەدو پەنجا و شەش ڕۆژ تێدەپەڕی لە دەسپێبوونی جەنایەتی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و ئەم جەنایەتانە لە ڕێگای زەوینی و ئاسمانییەوە ئێستایش بەردەوامن.
-
پەیامی ئیسماعیل هەنییە بۆ سەرانی جیهانی ئیسلام سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕی غەززە
ئادار 11, 2024 11:30سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکدا بۆ سەرانی جیهانی ئیسلام، خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوی خێراتر لەپێناو راگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە لە سەروبەندی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو.
-
ئانڕوا: برسێتی هەموو غەززەی داگرتووە
ئادار 11, 2024 08:30ئانڕوا ڕایگەیاند: برسێتی سەرانسەری غەززەی داگرتووە و باروودۆخ لە باکووری غەززە گەلێک دڵتەزێن و کارەساتبارە.
-
بەدخۆراکیی ئەو منداڵانەی لە شەڕی غەززەدا لەدایک دەبن
ئادار 11, 2024 07:30ڕاپۆرتێک ببینینن سەبارەت بە بەدخۆراکیی ئەو منداڵانەی لە شەڕی غەززەدا لەدایک دەبن
-
ئەندامێکی باڵای حەماس: هەر ڕێککەوتنێک دەبێ ئاگربڕی هەمیشەیی و چوونەدەری هێزە ئیسرائیلییەکان لە غەززە، لەخۆ بگرێ
ئادار 10, 2024 13:00بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس وێڕای ئاماژە بەوەی کە داگیرکەرانی زایۆنی جیددی نین لە ڕەوتی دانوستانەکاندا وتی: حەماس بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی شەڕافەتمەندانە، دانوستانەکان بەردەوام دەکا بەو مەرجەی ئاگربڕی هەمیشەیی و گشت شەرت و مەرجەکانی خۆڕاگریی لەخۆ بگرێ.
-
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: داگیرکەران، خۆیان بۆ مانگی ڕەمەزان ئامادەبکەن
ئادار 10, 2024 12:15بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای پەسندانی هەڵمەتی هێزە خۆڕاگرەکان لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی"حومش" ڕایگەیاند؛ داگیرکەران و لایەنگرانیان، خۆیان بۆ ڕووداوەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئامادە بکەن.
-
پەلاماری بەربڵاوی چەکدارانی زایۆنی بۆسەر "تولکەرم" لە کەناری رۆژاوایی
ئادار 10, 2024 11:30سەرچاوە خۆجێیەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند، سوپای داگیرکەری زایۆنی هێرشێکی تازەی کردۆتەسەر ئوردوگای"نور شەمس" لە شاری تولکەرم هەڵکەوتوو لە کەناری رۆژاوایی.
-
پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆسەر کەرتی غەزە
ئادار 10, 2024 09:00لەنێو بێدەنگەی خەڵکی جیهان و پشتگوێ خرانی کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی غەزە، بۆردومانی ماڵەکانی ئەو خەڵکە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە هەروا بەردەوامە.
-
وتەبێژی قەسام: نەتانیاهۆ پێداگرە کە گیراوە زایۆنیستەکان لە تابووت دا بگەڕێندرێنەوە
ئادار 09, 2024 11:00وتەبێژی گوردانەکانی عیزەدین قەسام ڕایگەیاند کە ئەوە شەڕ خەریکە دەچێتە مانگی شەشەمی خۆیەوە، کەچی دوژمن هێشتا هەرخەریکی ئەنجامدانی هۆلۆکۆستێکی ڕاستەقینەی نازیانەیە دژ بە گەلەکەمان.
-
هەڕەشەی سەرلەنوێی نەتانیاهوو سەبارەت بە پەلاماردانی ڕەفەح
ئادار 09, 2024 10:00سەرەڕای نیگەرانییە بەربڵاوەکان سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی پەلاماری شیمانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕەفەح، سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژیمە جارێکی دیکە بەڵێنی خۆی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئەم ناوچەیە لە باشووریترین خاڵی کەرتی غەززە دووپات کردەوە.