تشرینی دووه‌م 02, 2024 08:26 Asia/Tehran

ژووری ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا باسی پووچەڵکردنەوەی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە هەموو میحوەرەکانی شەڕ لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان و زەبردان لە سوپای تیرۆری کرد.

لەم ڕاپۆرتەی خۆڕاگری لوبناندا هاتووە؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا گوندەکانی بەرەی پێشەوەی شەڕ لە باشووری لوبنان هەوڵی بەربڵاوی سوپایی دوژمنی زایۆنیان بە خۆوە ببینی بۆ پێشڕەوی کردنە نێو ئەم گوندانە، بەڵام خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لە چەندین میحوەر لەوان لە ناوچە باشوورییەکانی گوندەکانی شەیحین و ئەجەبین، ناوچەی وادی حامول لە باکووری ڕۆژهەڵاتی گوندی ناقورە لەگەڵ پێشگری بە پێشڕەوی سوپای تیرۆر زەبری قورسیشیان لە هێزەکانی ئەم ڕژێمە دا.

لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لەشکەری سی و شەشی سوپای ئیسرائیل لە ڕامیا بەرەو ڕۆژاوا تا ڕەمیش لە ڕۆژهەڵات و لە ڕەمیش تا عیترۆن لە ڕۆژهەڵات و هەروەها ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لەشکری نەوەد و یەکی سوپای دوژمنی زایۆنی لە بەلیدا لە باشوور تا "حەولا"یش، خەبااتکارانی خۆڕاگری زەبری قورسیان لە زایۆنییەکان دا و ڕاگەیەندرا کە سوپای تیرۆر زەبرێکی قورسی لێ کەوتووە. 

لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لەشکەری نەوەد و هەشت سوپای دوژمنی زایۆنی لە مەرکەبا لە باشوور تا گوندی داگیرکراوی غەجەر و هەروەها دەوروبەری گوندی کەفرکەلا لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تەلنوحاس و ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لەشکەری دووسەو دەی سوپای تیرۆر لە گوندی غەجەر تا مەزراکانی شەبعا لە لوبنانیش خۆڕاگری لوبنان زەبری یەکجار قورسی لە سوپای تیرۆر داوە .

هێزی مووشەکی خۆڕاگریی ئیسلامی بە هەموو چەشنە مووشەک لەوان مووشەکی وردپێک کە بۆ یەکەم جار بەکاریان دەهێنێ، هێرشی کردووەتە سەر مۆڵگەی هێزەکانی دوژمن لە بنکە و سەربازخانەکان و هەروەها ناوەندە سەربازییەکان لە سنووری نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو تا بنکە سەربازی و ستراتژیک و ئاسایشیەکانیان لەنێو خودی فەلەستینی داگیر کراو کە لە هەڤدەی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ و تا ئێستا هەژماری ٦٥٥ هێرشی بە مووشەک ئەنجام دراوە کە ٦٣ هێرشیان لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ئەنجام درا و قوڵایی ئەم هێرشانە تا ١٠٥ کیلۆمەتری باکووری تلاڤیڤ بووە.

هێزی ئاسمانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە حەڤدەی سێپتەمبەری دوو هەزار و بیست و چوارەوە تا ئێستا بە زیاتر لە ١٧٠ درۆن بە هەموو مۆدیل و قەبارەی جۆر بە جۆرەوە لە ٧٦ هێرشدا بنکە سەربازییەکانی دوژمنی زایۆنی لە سنووری لوبنان و فەلەستین تا قوڵایی خاکی فەلەسینی داگیرکراو بە تایبەت لە قوڵایی ١٤٥ کیلۆمەتری باشووری تلاڤیڤ کوتاوە. 

سەرپەیڤ