نیسان 17, 2017 18:40 Asia/Tehran
  • دەست گرتنی سوپای سوریا بەسەر سوران، شەهید بوونی شەست و هەشت منداڵ لە پەلامارە تیرۆریستییەکان

سەرچاوەکانی سوری باسی دەست گرتنی سوپای سوریا بەسەر شاری سوران لە دەورووبەری حەما و شەهید بوونی شەست و هەشت منداڵ لە پەلامارەکانی ڕۆژی ڕابردووی تیرۆریستەکانیان کرد.

سوپای سوریا  و هاوپەیمانانیان  دەستیان گرت بەسەر  بەشە بەربڵاوەکان لە ناوچەی سوران کە یەکێک  لە گەورەترین ناوەندەکانی بەرەی نوسرە لە دەورووبەری بەشی باکووری حەما  دێتە ئەژمار.

 ئەمەش لەحاڵێکدایە کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا  بنکەی داعشیان لە رەقە بوردومان کرد  و زەرەروزیانێکی قورسیان  داوەله تەکفیرییەکان.

لەلایەکی دیکەوە هەندێ سەرچاوەی  مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند  کە ژوماری شەهیدانی پەلامارەکەی ڕۆژی ڕابردووی تیرۆریستان بۆسەر  پاسی هەڵگری دانیشتوانی کەفەریا و فوعە  گەیشتووەتە زۆرتر لە 120 کەس .

 ئەم  سەرچاوانە ڕایانگەیاند : لانیکەم  شەست و هەشت کەس لە شەهیدان، منداڵ بوونە.

 بەپێی هەواڵێکی تر، پارێزگاری حومس بە ڕۆژنامەی  سوری وەتەنی وت   چوونەدەری  بەشی پێنجەمی  چەکداران هاوڕی لەگەڵ  بنەماڵەکانیان  لە گەڕەکی  ووعەر لەشاری حومس بەرەوشاری جرابلوس لە دەورووبەری  حەڵە  ئەمڕو ئەنجام دەبێت  .

پەنجەمین تاقم  لە چەکداران و بنەماڵەکانیان نیزیکەی دووهەزاروپێنسەد کەسن کە بچنە شاری جرابلوس لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی  حەڵەب.

ژوماری کەسانێک کە گەڕەکەکەیان بەجێ هێشتووە  دەگەنە 6500 کەس  کە هەزار کەس لەوان چەکدارانی سورین.

بەپێی هەواڵێکی تر فڕۆکەکانی سەربە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەڕێبەرایەتی ئەمریکا جارێکی تر  دەستیان دایە ئۆّراسیۆنی هێلی بۆرن لە  ڕۆژهەڵاتی دەیروزور  کە لە کۆنترۆڵی داعش دایە.

سەرچاوەکانی خۆجێیی   رایانگەیاندووە  فڕۆکەکانی چەشنی ئاپاچی دەستیان داوەتە ئۆپراسیۆنی هلی بورن لەم ناوچەیە و لە نیزیکی وێستگەی  تی دوو لە ناوچە بیاوانییەکان لە باشووری شاری مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی سوریا  و دەیان هێزیان لە نیزیکی  ئەم وێستگەیە  دابەزاند کە یەکێک لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی داعشە و لەوێدا ژومارێک لە هەمارەکانی چەک و ژومارێکی زۆر ئەندامی داعش  هەن .