وشداری دانی کۆمکاری عەرەب لەبارەی ناڵەبار بوونی دۆخی دارایی وڵاتانی عەرەبی
کۆمکاری عەرەب لە بارەی کەمهێنانی بودجەی باڵای وڵاتانی عەرەبی وکێشە وگرفتە بەربڵاوەکانی ماڵیی لەم بوارە بەهۆی سەرچاوەکانی دارایی ،وشداری دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، دوابەدوای بەڕێوە چوونی جڤێنی وەزیرانی دارایی وڵاتانی عەرەبی لە مەعریب ، عەبدولرەحمان ئەلحەمیدی' سەرۆکی شاندی بەڕێوەبەرایەتی سەندوقی ماڵیی وڵاتانی عەرەبی ، ڕۆژی شەممە لە لێداوانێکدا بە ئاماژەدان بە مەی کە ئەندامانی کۆمکاری عەرەب ئەمڕۆکە لەگەڵ کێشەی جۆربەجۆر ی ماڵیی ڕووبەڕوون ، وتی: هەڵسەنگاندن ولێکدانەوە کان باس لەوەدەکات کە کەمهێنانی بودجە ی وڵاتانی عەرەبی لەسنووری سەتی دە ی بەرهەمهێنانی سەرانەی ناوخۆیی ئەوان واوەتر چووە.
ئەلحەمیدی وتی: وڵاتانی عەرەبی بۆ دووهەمین ساڵی پەیتا پەیتایە کە لەگەڵ دۆخی نالەباری ماڵیی سەرچاوەگرتوو لە دابەزینی داهاتە نەوتیەکان ڕووبەڕوو دەبنەوە. سەرۆکی لێژنەی بەرێوەبەرایەتی سەندوقی ماڵیی وڵاتانی عەرەبی هەروەها لەسەرپێویستی گوڕانی بەربڵاوی داڕشتەکانی ئابووری وڵاتانی عەرەبی بە مەبەستی بەڕێوەبەرایەتی بودجە پیداگری کرد. بە تازەیی بانکی جیهانی یش لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ، لەبارەی قەیرانی ئابووری بەردەمی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس وکەم کرانی گەشەی ئابووری ئەوان ، وشداری داوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەپیی ئەم کەمهێنانەی بودجە کە لەسەر دۆخی ژیانی خەڵکی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس کارتێکەری دەبێت، زۆربەی ئەم وڵاتانە ، بە ملیاران دوڵاریان بۆ کڕینی چەکەمەنی سەربازی خەرج کردووە ولیی ، لەدژی وڵاتانی زوڵم لێکراوی وەکوو یەمەن ، کەڵک وەردەگرن.