دەوڵەتی سووریا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان و یەکیەتی گەل هەوڵ ئەدات
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتی: دیمەشق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم وبەدی هێنانی یەکێتی نیشتمانیی لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دا هەوڵ ئەدات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " حیموودە سەباغ" سەرۆکی پەرلەمانی سوریا رۆژی چوار شەممە لە دووهەمین رۆژ لە سیزدەهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانیی وڵاتانی ئەندامیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیی لە تاران دا وتی: تا کاتێک کە ئاڵای ئاشتی لە سوریا دا شەکاوەیە، دەوڵەتی ئەو وڵاتە دەستهەڵناگرێت لە خەبات دژی ترۆریسم .
سەباغ بە ڕێزگرتن لە پشتگرییەکانی ڕیبەری ەمزنی ئینقلابی ئیسلامی ، دەوڵەت، پەرلەمان و گەلی ئێران بۆ پشتگریی لە دەوڵەتی سوریا بەڕاشکاوی وتی: ترۆریستان خوازیاری ئاشتییەکن کە بۆ سوریا جێ سەر شۆریی بێت بەڵام ئیسلام نەیاری ئەم پرسەیە، سوریا دەمێنێتەوە و مافەکانی ڕەوای گەلی خۆی دەپارێزێت .
سێزدەهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی رۆژی رابردوو بە وتاردانیی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیبەکار کرد و ئێواڕەێ ئەمڕۆ چوار شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی ئەدات بە کاری خۆی .