قەتەر کڕین و فروشتنی کەل و پەلی عەرەبستانی سعوودیایی ئیماراتی بەحرەینی و میسری قەدەغە کرد
وەزارەتی ئابووری و بازرگانی قەتەر ڕۆژی شەممە قەدەغەی ڕاگرتن کڕین و فروشتنی کەل و پەلی وڵاتانی عەرەبستان، ئیمارات میسرو بەحرەینی بە کۆگەو ناوەندی کڕین و فروشتنی قەتەر ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، وەزارەتی ئابووری و بازرگانی قەتەر بە سەردانی لەناکاو، لەگەڵ گەندەڵکاران بەشێوەی یاسایی دەجووڵێتەوە.
لۆلۆ خاتر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەم دواییە وتی : وڵاتەکەی توانیویە گەمارۆی سەپێندراوی عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و میسر بە دژی خۆی ، بکاتە سەرکەوتن.
عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی واتە میسر، ئیمارات و بەحرەین، لە پێنجەمی ژووئەنی ساڵی 2017 لەبەر هاوڕەوت نەبوونی دەوحە لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بە سەرۆکایەتی ڕیاز، پێوەندی دیپلۆماتیکیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و سەرباری سەپاندنی بایکۆت، سنوورەکانی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانیشی لەسەر ئەم وڵاتە داخست .
ئەم چوار وڵاتە بیست و سێی ژووئەن، لیستی سێزدەیانەی داواکارییەکانیان دابە قەتەر و ڕایانگەیاند ئاسایی بوونی پێوەندی لەگەڵ دەوحە، بەستراوەتەوە بە جێبەجێ بوونی ئەم داواکاریانە.
گرینگترین مەرجێک کە عەرەبستان و هاوپەیمانانی بۆ قەتەریان دیاری کردووە داگری پچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیکی ئەم وڵاتە لەگەڵ ێئران و حیزبوڵڵا، داخرانی بەتەواوەتیی کەناڵی ئەلجەزیرە و کۆکردنەوەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە خاکی قەتەرە. دەوحە ئەم مەرجانەی قەبووڵ نەکردووە.
کاربەدەستانی قەتەری بەجاران وێرای پێداگری لەسەر ئەمەی کە داواکارییەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەقەتەر دەبێ دروست بێ ڕایانگەیاند : هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ سەپاندنی قەیمومیەت یان دەسوەردان لە کاروباری قەتەر، قەبووڵ نەکراوەیە.