سکاڵای نوێنەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i353002-سکاڵای_نوێنەرانی_مافی_مرۆڤی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لە_ڕژێمی_زایۆنی
نوێنەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە لەبەر یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە"بە شێوەی فەرمی دژ بە ڕژێمی زایۆنی سکاڵایان بەرز کردەوە و خوازیاری لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2018 08:30 Asia/Tehran
  • سکاڵای نوێنەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕژێمی زایۆنی

نوێنەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە لەبەر یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە"بە شێوەی فەرمی دژ بە ڕژێمی زایۆنی سکاڵایان بەرز کردەوە و خوازیاری لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بوون.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ نوێنەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ، یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە"ـیان بە جێی نیگەرانی و پڕمەترسی وەسف کرد و تا دەسپێکی ساڵی داهاتووی زایینی (٢٠١٩) دەرفەتیان دا بە ڕژێمی زایۆنی تا ئەم مەسەلەیە شی بکاتەوە.

پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی پێنجشەممە ١٩ی ژولای وێڕای ناڕەزایەتیی بەربڵاوی کۆڕە فەلەستینی و جیهانییەکان، پرۆژەیاسای ڕەگەزپەرستانەی وڵاتی جولەکەی پەسەن کرد.

یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە" فەلەستین بە  وڵاتی زایۆنییەکان دەزانێ و فەلەستینییەکان لە هەموو مافی شاروومەندێتی و مرۆییان بێوەری دەکات.

یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە"  یەکێک لە تەوەرەکانی پلانی ئەمریکایی سەودای سەدە دێتە ئەژمار کە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە داڕێژراوە و پرۆسەی جێبەجێ کرانی دەست پێ بووە.