هەڵوێست نواندنی میسر دژ بە ئەردوغان
وەزیری دەرەوەی مسر، سەرۆک کۆماری تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە پێوەندی هەیە لەگەڵ کۆمەڵی ئیخوانولموسلمین.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم؛ "سامح شوکری" وەزیری دەرەوەی میسر ڕۆژی پێنجشەممە قسە و لێدوانەکانی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە مەرگی "محەممەد مۆرسی" سەرۆک کۆماری وەلانراوی میسری بە نابەرپرسانە زانی و ئیدانەی کرد.
وەزیری دەرەوەی میسر وتی: ئەردوغان زۆر هەوڵ دەدات بە وەڕێخستنی هەرا و هوریا و قسە و بانگەشەی درۆ و بێ بنەما ، کێشە و گرفتەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی بشارێتەوە ، بەڵام قاهیرە بەرەنگاری هەرچەشنە مەترسییەک دەبێتەوە.
شوکری وتیشی: قسەکانی ئەردوغان پیشاندەری پێوەندیی ئەو لەگەڵ جەماعەتی ئیخوانولموسلمینە.
دەوڵەتی مسیر ئیخوانولموسلمین بە گرووپێکی تیرۆریستی ڕاگەیاندووە.
ئوردوغان ڕۆژی سێشەممە لە کاردانەوە بە مەرگی مۆرسی، ئەو شێوە مردنەی بە نائاسایی ڕاگەیاند.
"محەممەد مۆرسی" سەرۆک کۆماری پێشووی میسر ڕۆژی دووشەممە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگەیی کرانیدا لە دۆسییەی هاوپێوەند بە سیخوڕی، بە هۆی جەڵتە کۆچی دوایی کرد.
پێوەندییەکانی تورکیا و میسر لە ساڵانی ئەمدواییەدا پاش کودەتای سوپای میسر دژ بە مۆرسی بە فەرماندەرێتیی ژەنەراڵ "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆک کۆماری ئێستای تەواو ئاڵۆز بووە.