حوزه‌یران 21, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • بانگەواز بۆ خۆپێشاندان لە میسر پاش کۆچی دوایی مۆرسی

گرووپێکی میسری لەکاردانەوە بە کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لە کۆڕی دادگەدا، خوازیاری بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە سەرتاسەری میسر بوو.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی "عەرەبی ٢١" ؛ بزووتنەوەی ناسراو بە «شباب ضد الانقلاب» (لاوانی نەیاری کودەتا) لە میسر هەموو ئەندامەکانی لە پارێزگا جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بانگهێشت کرد بۆ بەشداربوون لە خۆپێشاندانی بەرفراوانی ئەمڕۆ هەینی بەمەبەستی کاردانەوە بە کۆچی دوایی محەممەد مۆرسی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە.

بزووتنەوەی لاوانی نەیاری کودەتا، لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ئەو خۆپێشاندانە، لە هەموو مەیدانە سەرەکییەکانی شارە جیاجیاکانی میسر و لەبەردەم باڵوێزخانەکانی میسر لەئاستی جیهاندا بەڕێوە دەچێ.

بزووتنەوەی لاوانی نەیاری کودەتا، هەروەها بەرپرسانی میسری بە هۆکار و سەبەبکاری مەرگی مۆرسی زانی و پێی داگرت، کوژرانی مۆرسی ئیدانە دەکەین.

محەممەد مۆرسی سەرۆک کۆماری پێشووی میسر، ١٧ی ژوولای لە کۆڕی دادگەییکرانی بەتۆمەتی سیخوڕیی و بەهۆی تووشبوون بە جڵتە، کۆچی دوایی کرد.

مۆرسی یەکەم سەرۆک کۆماری ناسەربازیی میسر بوو کە سێی ژوولای٢٠١٣ ساڵێک پاش بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری، بەکودەتای عەبدولفەتاح سیسی فەرماندەری کاتیی سوپای میسر لەسەر دەسەڵات لادرا.

سەرپەیڤ