May 24, 2020 10:28 Asia/Tehran
  • پێداگریی  عێراق و سعودی لەسەر دابەزاندنی بەرھەمھێنانی نەوت

عەرەبستان و عێراق لەسەر کەمکردنەوە لە بەرھەمھێنانی نەوتی خاو حەختیان کردەوە .

بە پێی راپورتی ئیرنا ، لە چاوپێکەوتنی «علی عبدالامیر علاوی»  وەزیری دارایی و سەرپەرستی وەزڕەتی نەوتی عێراق لە گەڵ عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی عەرەبستانی سعودی لە ریاز ، دوو لایەن خوازیاری درێژەی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنان بوون تا کاتی بەدیھاتنی باڵانسی دووبارە لە بازاڕی نەوت . 

وەزیری دارایی و سەرپەرستی وەزاڕەتی نەوتی عێراق شەوی ھەینی بۆ دانوستان لە بارەی بازاڕی نەوت ، سەردانی عەرەبستانی سعودی کرد . 

لە نۆھەمین دانیشتنی وەزیرانی نەوت و وزەی 23  وڵاتی ئەندام و نائەندامی ئۆپێک ، بەشداربووان لەسەر کەمکردنەوەی رۆژانە نریکەی 10 میلیون بەرمیل نەوت لە یەکی مانگی ئایارەوە  رێککەوتن. 

سەرپەیڤ

بۆچوونت