پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی یەمەنیەکان بۆ سەر فڕگەی ئەبهای عەرەبستان
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی دووشەمە باسی کرد لە پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ سەر فڕگەی ئەبها لە پارێزگای عەسیری باشووری عەرەبستان .
یەحیا سەریع ڕایگەیاند فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی یەمەن بنکە سەربازیەکانی فڕگەی ئەبهایان بە وردی کردە ئامانج .
بە پێی ڕاگەیاندنی یەحیا سەریع ئەو پەلامارە لەوڵام بە پەرەی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و درێژەی گەمارۆی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا. هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعوودی لە هەفتەکانی ئەم دواییەدا بە جاران ناوچە ئاوادانەکان لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی یەمەنیان کردە ئامانج.
لەو پەلامارانەدا دەیان شاروومەندی بێتاوانی یەمەنی کوژران و بریندار بوون . دەسدرێژی سەربازیی عەرەبستان بو سەر یەمەن ئەو وڵاتە دەسکەورتەی ڕووبەڕووی کەمبوونی خواردەمەنی ودەوا و دەرمان کردووەتەوە .