عەریقات: ئەمریکا بە نیازی پێکھێنانی ناتۆی عەرەبی_ ئیسرائیلییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386489-عەریقات_ئەمریکا_بە_نیازی_پێکھێنانی_ناتۆی_عەرەبی_ئیسرائیلییە
سکرتێری لێژنەی کارگێڕیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین وتی:ئەمریکا بە نیازی پێکھێنانی ناتۆیەکی عەرەبی_ ئیسرائیلییە لە ناوچەکەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2020 06:31 Asia/Tehran
  • عەریقات: ئەمریکا بە نیازی پێکھێنانی ناتۆی عەرەبی_ ئیسرائیلییە

سکرتێری لێژنەی کارگێڕیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین وتی:ئەمریکا بە نیازی پێکھێنانی ناتۆیەکی عەرەبی_ ئیسرائیلییە لە ناوچەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی ئێن ئێن ، «سائیب عەریقات»  سکرتێری لێژنەی کارگێڕیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین وتیشی: ڕێککەوتنی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی ئاشتی لە بەرامبەر داکۆکی دایە، لە کاتێکدا کە سیستێمی ئاسایشتی وڵاتانی عەرەبی ناتوانێ پشت بە ڕژێمی زایونی و ئەمریکا ببەستێت.

عەریقات بە دەربڕینی ئەمەی کە «جرد کوشنەر» ڕاوێژکارو زاوای «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا توانی بە گریمانەی دامەزراندنی ناتۆیەکی عەرەبی_ ئیسرائیلی وڵاتانی عەرەبی بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ھان بدات، پێی داگرت: بەبێ وشک کردنی زۆنگاوی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل و سەربەخۆیی وڵاتی فەلەستین ھیچ سەقام و ئاسایشتێک لە ناوچەکەدا سەر ناگرێت.