ئه‌یلوول 19, 2020 22:49 Asia/Tehran
  • پێداگریی گروپەکانی خۆڕاگریی لوبنانی و فەلەستینی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی سازان

گروپە فەلەستینیەکان و حزبە لوبنانیەکان لەسەر بژارەی خۆڕاگریی لە بەرامبەر پیلانی سازانی وڵاتانی عەرەبیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی جەختیان کردەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، محەمەد ساڵح ئەندامی مکتەب سیاسیی حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە لە دانیشتنێک دا  بە ئامادەبوونی گروپە فەلەستینیەکان و پارتە لوبنانیەکان لە باکووری لوبنان جەختی کردوە ، تا کاتێک کە خوێنی خۆڕاگریی لە رەگەکانی ئومەتی ئیسلامی دایە ، پیلانی سازانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ رژێمی زایونی پوچەڵ دەبێتەوە . 

لەم دانیشتنەدا نوێنەرانی پارتی نیشتمانیی لوبنان ، بەرەی گەلی فەلەستین ، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی دژی سیاسەتی سازانی وڵاتانی عەرەبی و نوێنەری بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین بەشدار بوون و تێکڕا لەسەر پێبەندمانەوە بە ئارمانجی فەلەستین و شەرمەزارکردنی سازانی ئیمارات و بەحرێن لە گەڵ رژێمی زایۆنی جەختیانکردەوە . 

سەرپەیڤ